لەسەر دواکەوتنی مووچە وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوە دەدات

مووچە
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و هۆشداریش دەدات لەوەی رەنگە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بۆ مانگەكانی داهاتووش بەردەوام بێت.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد: كە بۆ چەندینجار راشكاوانە بەهەموولایەكمان راگەیاندووە كە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و پابەندبوونی عێراق بە بڕیاری كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی ئۆپیكەوە رووبەڕووی كورتهێنانێكی زۆری دارایی و پارەی بەردەست بوونەتەوە و چارەسەری گونجاو و خێراش بۆبابەتەكە ئەوەیە پەلە لە رەزامەندی وەرگرتنی قەرزی دارایدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە ” ئێستا داهاتی نەوت دەتوانێت تەنها رێژەی سەدا پەنجای خەرجیەكانی حكومەت پڕبكاتەوە و پێشبینیش دەكەین ئەو كورتهێنانەی داهاتە بۆ مانگەكانی داهاتوو بەردەوام بێت”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



