
SNN
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف ئەمڕۆ شەممە هەواڵی گیان لەدەستدانی منداڵێکی 2 رۆژی لە خودەجدا بەهۆی کارەباوە راگەیاند.
سالم حەمداوی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی نەجەف رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ ئەو رووداوەی کە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی زەهرا لە نەجەف روویداو سزای ئەو کارمەند و پزیشکانەش دەدات کە پەیوەندییان بەو رووداوەوە هەیە.
سالم ئاماژە بە رووداوەکە دەکات و دەڵێت: کاتێک منداڵەکە دەبرێتە خودەج بەهۆی ئەوەی کون لە دڵیدا هەبووە لەگەڵ چەند نەخۆشییەکی دیکە، باری تەندروستی هەر نێو ئامێری خودەجەکەدا تێکدەچێت، بۆیە پزیشکەکە بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەتی منداڵان بە ئامێری کارەبایی بوژاندنەوەی دڵ هەوڵی ئاسایی کردنەوەی دۆخی منداڵەکە دەدەن، بەڵام ئامێری خودەجەکە و منداڵەک و بەشێکی جستەی پزیشکەکە بەهۆی شۆرتی کارەباییەوە دەسوتێن.
دەشڵێت: خێزانی منداڵەکە لە هۆکاری رووداوەکە تێگەیشتوون، ئێمەش لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ ئەم رووداوە پێکهێناوە، تا دەگەینە ئەنجام.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



