دایکێک و منداڵەکانی دوای 18 کاتژمێر لەژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ئزمیر بە زیندوویی دەرهێنران

SNN
پاش 18 کاتژمێر، دایکێک و سێ منداڵ بە زیندوویی لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ڕۆژئاوای شاری ئزمیری تورکیا دەرهێنران کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕووخابوو.
تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی منداڵی چوارەمی ئەو ژنە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستخواردووبوو.
کاربەدەستان دەڵێن بومەلەرزەکەی هەینی بووەهۆی گیانلەدەستدانی 26 کەس، زیاتر لە 800 کەسیش برینداربوون و دوو کەسیشی لە دورگەی سامۆسی یۆنان کوشتووە.
بەلایەنی کەم 20 باڵەخانە لە شاری ئزمیری تورکیا ڕوخاون، بەرپرسانی ناوخۆیی دەڵێن، نزیکەی 180 کەس هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



