یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری وڵاتی مالی گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز مه‌شق ده‌كات

ڤۆدی مۆری
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌شدار له‌پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و خولی نایابی كوردستان، له به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه و بۆ زیاتر به‌هێزكردنی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه نزیکە یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی بباتە ریزەکانی.
ڤۆدی مۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی كه خه‌ڵکی وڵاتی مالی کیشوەری ئەفریقایە گه‌یشته شاری سلێمانی و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یونس نوری راهێنه‌ری نه‌ورۆز تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر راهێنه‌ر تواناكانی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی به‌دڵ بێت ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ش بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا ده‌كات.
دلێر عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌مان ده‌ست بڵاوكردووه بۆ هێنانی یاریزان بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی یاریگا كه پێویستیه‌تی، بۆیه ئه‌مڕۆش ئه‌م هێرشبه‌ره نوێیه‌مان بانگهێشتی تیپه‌كه كردووه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا راهێنه‌ر تواناكانی به‌دڵ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سته‌ی كارگێریش بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا ده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ڤۆدی مۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری وڵاتی مالی و ئهفریقایە له هێڵی هێرشبردن یاری ده‌كات و له خوله‌كانی تونس و ئه‌فریقا و مالی یاری كردووه، له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م پیشه‌گه‌ره یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته خاوه‌نی دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه برایما تۆرێی كۆتدیڤواری یاری بۆ یانه‌كه‌مان ده‌كات”.
یانه‌ی نه‌ورۆز جیاواز له ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ به ئامانجێكی گه‌وره‌وه به‌شداری خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات ، له كاتێكدا ده‌یه‌وێت جامی خولی نایابی كوردستان به‌رز بكاته‌وه و بیهێنێته‌وه بۆ شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاریش ده‌یه‌وێت به خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی بگات كه سه‌ركه‌وتنیه‌تی بۆ خولی نایابی عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


