
شوێنی رووداوەکە، سەرچاوە: میدیای کەنەدا
SNN
پۆلیسی شاری کویبیک رایگەیاند، کاتژمێر 10ی نیو بە کاتی کەنەدا، پیاوێک لە نزیک پەرلەمان بە چەقۆ هێرشی کردووە و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.
پۆلیسی ئەو شارە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، هێرشبەرەکە لە 20کانی تەمەنیدایە، دوای هەڵاتنی توانراوە دەستگیربکرێت، هێرشبەرەکە دوو کەسی بە چەقۆ کوشتووە و پێنج کەسی دیکەشی بریندارکردووە، کە برینەکانیان سوکن.
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا پۆلیسی شاری کویبیک ئەوەی راگەیاندبوو: “هێرشبەرێک بە جلوبەرگێکی کۆنەوە لە نزیک پەرلەمان هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییان”.
تا ئێستا هۆکاری روودانی ئەو هێرشە رووننەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



