
سەرۆککۆماری تورکیا
SNN
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی سەرۆکایەتیی تورکیا تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاند، ئەویش دوای چەند کاتژمێرێک لە تووشبوونی وەزیری ناوخۆ و هاوسەرەکەی و کچەکەی بە هەمان ڤایرۆس.
دوێنێ شەممە ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی رەسمی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند “تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و نیشانەکانی بەشێوەیەکی سووک تێدا دەرکەوتووە”.
کاڵن لەتویتەری خۆی نووسیوێتی: “من لە کۆتایی قۆناغەکانی چارەسەرم، من باشم، نیشانەکانم بە سووکیی گرتووە، سوپاسی ئەوانە دەکەم حاڵم دەپرسن”.
پێشتریش سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو، ئاماژەی بەوە دابوو کە هاوسەرەکەی و کچەکەشی تووشبوون.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو “375 هەزار حاڵەتی کۆرۆنای هەیە و 322 هەزاریان چاکبوونەتەوە و 10 هەزار و 500 کەسیشی لێ مردووە”.

تویتەکەی ئیبراهیم کاڵن
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


