حکومەتی عێراق: رەنگە ناوەڕاستی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە

خوێندکارێکی عێراق
SNN
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “هیوایەک هەیە ناوەڕاستی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، دەشڵێت: “ئەو هەنگاوە پەیوەستە بە رێنماییەکانی شانەی قەیرانەکانەوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات “بوونی خوێندکار لەناو ناوەندەکانی خوێندن بەجۆرێک دەبێت کە 2 بۆ 3 رۆژ لە هەفتەیەکدا دەچنە دەوام تا پەتاکە تەشەنە نەکات”.
فەلاح قەیسی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت “ئامادەکاریمان کردووە کە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستبکەینەوە بە خوێندن، واتە دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم”.
وتیشی: “ئامادەکارییەکان بۆ پاکژکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن دەستیانپێکردووە و لە پۆلێکی خوێندن تەنیا 10 خوێندکار دادەنرێت و لە هۆڵی گەورەش تەنیا 15 خوێندکار دادەنرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


