وەزیری ئاوەدانكردنەوە نەیتوانی پرۆژە ستراتیژیەكەی هەڵەبجە جێبەجێبکات

وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ ئیدارەی شارەكە كۆبوویەوە بەڵام نەیتوانی پرۆژەی ستراتیژی (پردی تووەقوت) لە پارێزگای هەڵەبجە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە و ڕایگەیاند: كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دێنە هەڵەبجە و ئەو پرۆژەیە دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت دێنە پارێزگای هەڵەبجە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەردی بناغەی پرۆژەی تووەقوت وەك پرۆژەیەكی ستراتیژی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا 11 پرۆژەی بچوك و مامناوەندمان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەیە كە ژمارەیەكیان كاریان تیادا دەكرێت و ژمارەیەكیش كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەین كە زۆرترین پرۆژە بۆ پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ بكەین.
وتەكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدا كە بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەكۆی حەوت پرۆژەی ستراتیژی كە ئەم كابینەیە جێبەجێی كردووە شەش پرۆژەیان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكن یەك پرۆژەشیان كە پرۆژەی كابینەی پێشووە لە پارێزگای سلێمانییە، هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژیش لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ نەكراوە.
پرۆژەی ستراتیژی ( تووەقوت) لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم بڕیاری لەبارەوە دراوە و بڕی هەشت ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆژەیە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بەتەواوكردنی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


