
خوێندکاران لە پۆلدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردرا كە بۆ ماوەی چوار هەفتەی پرۆسەی خوێندن لە پۆلەكانی خوێندن سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ڕابگیرێت، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە شەش هەزار مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەكە بە SNN دراون، ئەوە خراوەتەڕوو: لە كۆی ئەو سێ پێشنیارەی كە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی پێشكەشی كردبوون كە پێكهاتبوو لە ڕاگرتنی دەوام یاخود درێژەدان بە خوێندن یان داخستنی پۆلەكانی یەك و دوو پۆلی 12 بەردەوام بێت، پێشنیاری یەكەم پەسەند كرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە بۆماوەی چوار هەفتە واتە تا بەرواری 1/12/2020 دەوامی خوێندن لە پۆلەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ڕابگیرێت، هاوكات لە 1/12/2020 جارێكی دیكە هەمان ئەم لیژنەیەی ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و بڕیارێكی نوێ دەدرێت.
هاوکات ئەم بڕیارە زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی بەشدار لە كۆبوونەوەكە ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا شەش هەزار مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر توشی كۆرۆنا بوون، ئەوەش گرفتی زۆری دروستكردووە نابێت لەوە زیاتر ڕێگە بدرێت بە توشبوونی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



