
وێنەی گرووپەکە
SNN
کۆمپانیای فەیسبوک گروپێکی ژنان دەسڕێتەوە کە ناویان لە خۆیان ناوە (ئافرەتانی نیوجێرسی لەپێناو ترەمپ) سەرۆکی ئەمریکاش داوا لە کۆمپانیاکە دەکات هەرچی زووە گروپەکە بگێڕێتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بۆ فەیسبوک نووسیوێتی: “هەر ئێستا هەژماری ئەو گرووپە بگێڕنەوە”.
گروپە ژنانەکە پێکهاتووە لە 29 هەزار ئەندام کە زۆرینەیان ژن و کچن و خۆیان وەک پشتیوان و پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ ناساندووە کە هەموویان خەڵکی ویلایەتی نیوجێرسی-ن.
بەپێی هەواڵێکی سایتی نیوجێرسی کۆم بریسیلا کۆنفری کە ئەدمینی سەرەکیی گرووپەکەیە رایگەیاندووە “فەیسبوک بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە گروپەکەی داخستووە و سڕیوێتیەوە”.
کۆمپانیای فەیسبوک حاڵەتەکەی وا لێکداوەتەوە کە جۆرێکە لە بازرگانیکردن و پارە پەیدا کردن لە ڕێگەی لایک و کۆمێنتی ئەندامەکانی ناو گرووپەکەوە لینکی ریکلامی جۆراوجۆر دزەیکردووە کە ئەوە جۆرێکە لە پێشێلی مافی شەخسیی بەشداربووان.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
43 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
43 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



