پێشمەرگە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە چیای قەرەچوغ ئۆپراسیۆنێکیان دژی داعش ئەنجامدا

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- بریار محەمەد
سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی جموجۆڵەكانی داعش لە سنووری چیای قەرەچوغ كە دەكەوێتە سنووری میحوەری ٦ ی مەخمور ـ گوێر ئۆپڕاسیۆنێكی هاوبەشی كۆماندۆی پێشمەرگە كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان مەشق و ڕاهێنانیان پێكرابوو لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە چیای قەرەچوغ بەسەر كەوتوویی ئەنجامدرا.
لیوا حەسەن نوری بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی 80 بە snnی راگەیاند : بە مەبەستی كۆنتڕۆڵ كردنی جموجۆڵەكانی داعش لە سنوری چیای قەڕەچوغ كە دەكەوێتە سنوری محوری 6 ی مخمور ـ گوێر ئۆپڕاسیۆنەكی هاوبەشی كۆماندۆی پێشمەرگە كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان مەشق و ڕاهێنانیان پێكرابوو لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە چیای قەرەچوغ بەسەر كەوتوویی ئەنجامدرا و مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستان كێوماڵكران كە 48 كاتژمێری خایاند.
وتیشی ، توانرا 13 ئەشكەوت پشكنینی بۆ بكرێت و هێزەكانمان گەڕانەوە شوێنی خۆیان بە بێ هیچ زیانێك، ئەم ئۆپراسیۆنانە دژ بە داعش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی نەتوانن لە هیچ شوێنێك پێگەی خۆیان قایم بكەن و كاری تیرۆرستی ئەنجام بدەن. مەبەست لەم ئۆپراسیۆنە لەهەر ڕووداوێكی نەخوازراو پێشمەرگە بتوانێت دەست بگرێ بەسەر حەشارگە و بارەگاكانی داعش.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



