“تهقاندنهوهى بۆرى نهوتى ههرێم كێشه بۆ مووچهى فهرمانبهران دروستدهكات”

بۆرییهكى ههناردهكردنى نهوت | فۆتۆ: Kayrros
SNN – بڕیار محەمەد
رۆژی 28ی مانگی رابردوو بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) لە سنووری باكووری كوردستانەوە تەقێندرایهوه، پسپۆڕانی ئابووریش باسی لە زیانەكەی دەكەن و دەڵێن: “زیانەكەی بە ملیۆنان دۆلار لهسهر ههرێمى كوردستان دهبێت”.
بارزان عەلی، شارەزای بواری ئابووری لهوبارهیهوه به SNNى راگهیاند: “هەر رۆژێكی تەقاندنەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان زیانی ماددی بەر خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێت، ئەوهش بەهۆی ئەوەی نەوت هەناردە ناكات، ئهمهش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت، چونكە زیانەكەی بە ملیۆنان دۆلار دەخهمڵێنرێت”.
ههر لهوبارهیهوه عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە سنووری توركیا كۆمپانیای بۆتاش بۆری گواستنەوەی نەوتی دروستكردوە، تەنیا پار ساڵ، حكومەتی هەرێم حەقی تێپەڕبوونی نەوت 494 ملیۆن دۆلار دراوە بە كۆمپانیای وزەی توركی، هەر بۆیە ئەم بۆریە لە سنووری توركیا، موڵكی كۆمپانیای بۆتاشە و چاككردنەوەی لەسەر ئەوانە”.
وتیشی: “پێموایە بە چەند رۆژێك بۆریيەكە چاكدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر مانگێكیش بخایەنێت نزیكەی 230 ملیار داهاتی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە كەمدەبێتەوە، ئەو داهاتەی مووچەی مانگی ئازارى 2020 پێدرا، بڕی 270 ملیار لە نەوت بوو، كە 30% كۆی مووچە دەكات، بەڵام ئێستا كەمی كردووە بۆ 25٪، مافی بەشێك لە كۆمپانیاكان نادرێت و داواكراوە داویبخەن، ئەگەرنا ئەم رێژەیه كەمدەكات بۆ نزیكەی 18% .واتە: ئەگەر پارەی سەرجەم كۆمپانیاكان بدرێت، لە داھاتی نەوت تەنیا 18% مووچە دەدرێت”.
رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینى یهكهم، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، “هێزەكانیان لە بەرواری 28ی تشرینی یەكەم، لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە ناوچەی باگۆكی سەربە شاری مێردین چالاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوه، لەو چالاكییەدا بۆری نەوتەكە بەتەواوەتی لەناوچووه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



