وێنه: له خولی پله‌یه‌كی عێراق نه‌ورۆز دێربی سلێمانی له پێشمه‌رگه‌ی هاوشاری برده‌وه

دیمەنێک لە یاری نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر
ئه‌ردەڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یاریه‌كانی پاڵاوتنی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به دوو یاری ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م هه‌فته‌شدا یانه‌ی نه‌ورۆز سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێناو سلێمانیش گۆڵبارانی سه‌رچناری كرد.
له یاریگای خۆی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هاوشاری كردوو یاریه‌كه‌ش به‌سوودی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به‌تاكه گۆڵێك كۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هه‌ردوو یانه به‌هێرشكردن ده‌ستیان به‌یاری كردوو چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری و نزیكبوون له تۆمار كردنی گۆڵی یه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ردوو یانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
گێمی دووه‌م به‌هه‌مان شێوه به‌هێرشه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گۆڵی یه‌كه‌می له رێگه‌ی ئاسۆ رۆسته‌مه‌وه له خوله‌كی 55دا.
یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌وڵی گۆڵی دووه‌می ده‌دات، به‌ڵام هه‌ردوو یانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له گۆڵی زیاتر له یاریه‌كه‌دا.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به تاكه گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئاسۆ رۆسته‌م خاوه‌نی تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” هه‌موو یه‌كه‌م یارییه‌ك له هه‌ر خولێكدا زۆر قورسه بۆ یاریزان، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا توانیمان دوای یارییه‌كی ئاست به‌رز یاریه‌كه به‌سوودی خۆمان كۆتای پێ بێنین ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی به‌هێزیش بۆ یارییه‌كانی داهاتوومان بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ كردن له‌سه‌ر سهركهوتنهوهمان بۆ خولی نایابی عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به هانده‌رانمان كه ناتوانن ئاماده‌ی یارییه‌كان ببن”.
له‌لای خۆیه‌وه دژوار كاكه‌برا كاپتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” پێكهاته‌ی یانه‌كه‌مان له سه‌دا هه‌شتای گه‌نجن ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانن ئاست به‌رزی خۆیان پیشان بده‌ن و له پێكهاته‌ی یه‌كه‌مدا یاری بكه‌ن، به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك و كه‌موكوڕی، هه‌روه‌ها كه‌م ئه‌زموونی یاریزانه لاوه‌كان هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه تووشی دۆڕاندن بین، جگه له‌وه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزیش یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئه‌نجامی باشترمان هه‌بێت”.
له یاریه‌كی تری ئه‌مڕۆدا یانه‌ی سه‌رچنار له یاریگای خۆی میوانداری سلێمانی كردوو یاریه‌كه‌ش به‌سوودی یانه‌ی میوان به(4-1) گۆلكۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا ده‌ستپێشخه‌ری كرد له‌تۆمار كردنی گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه له‌خوله‌كی 20 له‌رێگه‌ی فه‌رمان ئیسماعیله‌وه، به‌ڵام یانه‌ی میوان له رێگه‌ی دانیار ئیسماعیله‌وه له خوله‌كی 34دا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
گێمی دووه‌م سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هێرشی یاریزانانی هه‌ردوو یانه، به‌ڵام تا خوله‌كی 85 سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، كاتێك له خوله‌كه‌كانی 85 و 86 و 89دا به‌رهه‌م جه‌لال و زه‌ید محه‌مه‌د و دانیار ئیسماعیل سێ گۆڵیتریان بۆ یانه‌ی سلێمانی تۆمار كرد.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (4-1)گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی سلێمانی كۆتایی هات و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیشی تۆمار كرد.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


