گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (2/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- قەیرانی بەرشەلۆنە، لەگەڵ ناوبژیوان و گۆڵ تۆمارکردن.
- دژی سڤییا، خیتافی، ریاڵ مەدرید و ئەلاڤێس، هەڵەی گەورەی ناوبژیوانی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە کراوە کە هاوشێوەی ئەو لێدانە سزایە کە لەسەر دی یۆنگ بەرامبەر بە ئەلاڤێس ئەژمار نەکرا.
- لە کۆتا 4 یاریدا لە خولی ئیسپانیا، کوڕانی کومان تەنیا 3 گۆڵیان لە 54 لێدان کردووە.
- پێش یاری ئینتەرمیلان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید رادەگەیەنرێت.
- یانەی ریاڵ سۆسیداد لە سەلتاڤیگۆ دەباتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی.

ئاس:
- ژمارەی سوور.
- خراپترین دەستپێکی یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی 72/71.
- پێنجەم یاری میسییە کە ناتوانێت گۆڵ بکات و گۆڵ دروست بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە پێش رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ یاریزانەکان و کارمەندانی یانەکە رێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەیان بە بڕی 190 هەزار یۆرۆ.
- یانەی ریاڵ سۆسیداد 4-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی لالیگا.
- سیانە بەرامبەر بە ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- هەریەکە لە ئەسینسیۆ،هازارد و بنزیمە لە دۆخێکی باشدان بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.

مارکا:
- خراپترین رکابەر لە باشترین دۆخدا.
- یانەی ریاڵ مەدرید بە هیوایە شوێنەکەی لە ریزبەندی خولی یانە پاڵەوانەکان بگۆڕێت بەرامبەر بە ئینتەرمیلان.
- هازاد چاکبووەتەوە و گەشبینی بە یانەی ریاڵ مەدرید دەدات.
- دۆخی گوماناوی لە یانەی ریاڵ مەدرید دروست دەبێت، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە کۆرۆنا.
- لە ئیستادا یانەکە چاوەڕوانی پشکنینی نوێ دەکات بۆ یاریزانەکان.
- سەلتاڤیگۆ 1-4 ریاڵ مەدرید.
- یانەی ریاڵ سۆسیداد پێشەنگەو دەتەقێتەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە لە قەیرانی گۆڵ تۆمارکردندایە.

سپۆرت:
- گرێبەستی نوێ لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ئیریک گارسیای یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی.
- یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ بە مانچستەرسیتی بدات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو، لە پێشینەی یانەکە ئەوەیە هێڵی بەرگری بەهێز بکات.
- دوای گەڕانەوەو تووشبوونی بە کۆرۆنا، رۆناڵدۆ دوو گۆڵ لە یانەی سپێزیا تۆمار دەکات.
- لویس هامیڵتۆن هەنگاوێکی ماوە بۆ بە دەستهێنانی نازناوی حەوتەم.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


