“هیچ جێگایەك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا نەماوە و گیان لەدەستدانیش بۆ 91 كەس بەرز بۆتەوە”

نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات هیچ شوێنێكی وەرگرتنی نەخۆشانی كۆرۆنایان لە هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری كیمیایی هەڵەبجە نەماوە، هاوكات تەنها لەمانگی ڕابردوودا لە هەڵەبجە 50 كەس گیانیان لەدەستداوە و داوایەكی بەپەلەش ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNN رایگەیاند: لە ئێستادا هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی چارەسەری چەكی كیمیای كە تایبەتن بە تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە پڕبوون و توانای وەرگرتنی هیچ نەخۆشێكی نوێمان نەماوە، هاوكات باری تەندروستی سەرجەم ئەو نەخۆشانەی كە لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرن ناجێگیرە و سەرجەمییان لە ژێر ئۆكسجین و چاودێری وردی پزیشكدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە توانای كەرتی تەندروستی سنووردارە و بە هیچ شێوەیەك توانای كردنەوەی قاوشی زیاترمان نیە بەهۆی كێشەی كەمی پزیشك و كارمەندی تەندروستی و پێداویستی پزیشكی و دەرمان و چارەسەرەكان، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ئەنجامبدەن و ھاوكارمان بن لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە”.
بە گوێرەی دواین ئامارەكان، لەكۆی گشتی پێنج هەزار و 729 پشكنین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دوو هەزار 529 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، هاوكات تا ئێستا دوو هەزار و 301 كەسیش چاكبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا 91 كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە سنووری هەڵەبجەگیانیان لەدەستداوە لەو ژمارەیەش 50 كەسیان تەنها لە مانگی ڕابردوودا تۆماركراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


