خوێندنی باڵا یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان رەتدەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان کە لە 28ی ئەم مانگەدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەردراوە رەتدەکاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات ئەو یاسایە بەو فۆرمەی ئێستا پەسەند نەکات.
خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت: “ناوەڕۆکی ئەم یاسایە پێچەوانەی بەهاو بنەما زانستییە رەسەنەکانی یەکسانکردنی ئەو بڕوانامانەیە کە لەدەرەوەی وڵات بەدەست دەهێنرێن، لەم یاسایەدا کۆمەڵێک پێوەری زانستی گرنگ لە پرۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان فەرامۆشکراوە”.
دەشڵێت: ئەو فەرامۆشکردنە زیانی گەورە بە ئاست و ناو و ناوبانگی پرۆسەی خوێندنی باڵاو بەها و پیرۆزییەکانی بڕوانامەی زانستی دەگەیەنێت و پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، سەرباری ئەمانەش یاساکە بەبێ ڕەچاوکردنی راو و تێبینیەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان تێپەڕێنراوە.
پێشتر پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسایەک کە تێیدا، رێگە دەدرێت بە هەڵگرانی بڕوانامەی وڵاتانی بیانی و عەرەبی تا مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ بکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


