
فۆتۆ: GETTY وێنەی ناوچەیەکی جەنگ لە هەرێمی کاراباخ
SNN
کچە رۆژنامەنووسی ئەمریکی لیندسی سنێل رایگەیاندووە “لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە هەرێمی کاراباخ لەنێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجاندا فەرماندەی میلیشیاکانی سوڵتان موراد کە لایەنگری تورکیایە و لە سوریا دەجەنگن، کوژراوە”.
لە مانگی سێپتەمبەری رابردووەوە بە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە سەدان چەکدار رەوانەی بەرەکانی جەنگ کراون لە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا پشتیوانیی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان دەکەن.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریکییە کە پێشتر چەندینجار دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستگیریانکردووە لە تویتەری خۆی نووسیوێتی “فەرماندەی میلیشیاکانی سوڵتان موراد” کوژراوە و بە نیشانشکێنەکە ناوی بردووە بێئەوەی ناوی بهێنێت”.
رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە وێنەی ئەو فەرماندەیەشی داناوە کە چاویلکەیەکی رەشی لە چاودایە و لە نێوان ژمارەیەک چەکداردا وەستاوە.
لەو کاتەوەی تورکیا دەیاننێرێت بۆ شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا تا ئەمڕۆ تەرمی 231 چەکداری سوری بەکرێگیراو گەڕێنراوەتەوە بۆ سوریا و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی لایەنگری تورکیا لە سوریا نێژراون.

وێنەی فەرما،نژدە کوژراوەکە بە چاویلکەیەکی رەشەوە
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


