بۆ خولی نایابی فوتساڵی عێراق یانه‌ی گازی باکوور گرێبەستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێک و چه‌ند یاریزانێك واژوو کرد

یانەی گازی باکوور
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركوك ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی نایابی فوتساڵی عێراق دەستپێکردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك و راهێنەرێک ئەنجامداوە.
یوسف كه‌ركوكی راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور بۆ ( SNN Sport) وتی:” پاش ئه‌وه‌ی له وه‌رزی رابردوودا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ، یانه‌كه‌مان نه‌یتوانی به‌شداری لە خولی عێراق بكات ، یانەکەمان له‌م وه‌رزدا به گڕوتینێكی زۆره‌وه خۆی ئاماده‌كردووه بۆ خولی نایابی فوتساڵی یانه‌كانی عێراق”
وتیشی:” لەم چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌كه‌مان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری به ئه‌زموون (عه‌لی عه‌باس) و ژماره‌یه‌ك یاریزانی به ئه‌زموون واژووكرد، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی تیپی فوتساڵی یانه‌كه‌مان بكه‌ن له خولی نایابی عێراق “.
هه‌روه‌ها وتیشی:” ئه‌و یاریزانانه‌ی گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ واژوو کردوون یاریزانانی به ئه‌زموونی خولی فوتساڵی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوكن ، ئه‌ویش به هۆی نه‌بوونی یاریزانی فوتساڵی تایبه‌تمه‌ند له شاره‌كه‌دا”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
29 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
29 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


