
کریستینا کۆمەرفۆرد لەگەڵ لۆرا بۆش
SNN
ئەو ژنە فلیپینییەی ماوەی 25 ساڵە لە چێشتخانەکەی کۆشکی سپی خواردن بۆ گەورەترین سەرۆکی جیهان و خانەوادەکەی ئامادە دەکات، بووەتە جێی متمانەی هەموو ئەو سەرۆکانەی تامی خواردنەکانیان کردووە.
کریستینا کۆمەرفۆرد لەدایکبووی ساڵی 1961ی فلیپینە و تەکنەلۆژیای خواردنی تەواو کردووە لە زانکۆی مانێللا و لە نەمساش زانستی ئامادەکردنی خواردنی تەواو کردووە.
لە تەمەنی 23 ساڵییەوە لە ئەمریکا دەژی و بۆ یەکەمجار ساڵی 1995 لەسەر راسپاردەی واڵتەر شیب گەورە چێشتلێنەری کۆشکی سپی هاتۆتە واشنتن و خواردنی لێناوە.
ساڵی 2005 پاش خانەنشین بوونی شیب، لۆرا بۆش خانمی یەکەمی ئەوکاتی ئەمریکا وەک گەورە و بەرپرسی چێشتخانە لە کۆشکی سپی دای مەزراند و بووە یەکەم کەسی غەیرە سپی پێست ئەو پۆستە وەرگرێت لەو کاتەوەی خانەوادەی جۆن کیندی چێشتخانەکەیان دامەزراندووە ساڵی 1961.
کۆمەرفۆرد تا ئێستا سێ خانەوادەی سەرۆکی لە ئەمریکا بەڕێکردووە لەو کاتەوەی بووەتە گەورە چێشتلێنەرانی کۆشکی سپی لە ئەمریکا.
کریستینا کۆمەرفۆرد وتەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێت: “خواردنی باش گفتوگۆی باش و بڕیاری باشی بەدوادا دێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



