
کۆچکردن
SNNـ بڕیار محەمەد
بەپێی بەدواداچوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بێکاری و نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان لە کەرتی تایبەت و حکومەتدا هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجانە بۆ دەرەوەی وڵات و هەروەها پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: لەهەوڵداین بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت لەسەر کۆچی گەنجان ئەنجامبدات لەداهاتوو.
سیروان گەردی، سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگی ڕێكخراوەكان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو داتاو ئامارانەی لەبەردەستی ئێمەدایە %35ی بەشداربووان پێیان وایە، کە حکومەت بەشداریی بە گەنجان ناکات لە بەڕێوەبردنی یەکە ئیدارییەکاندا، هەروەها %31 بەشداربووان پێیانوایە پارتە سیاسییەکان ڕێگە بە بەشداریی سیاسی گەنجان نادەن.
وتیشی “هۆکاری کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەم چەند هۆکارە دەگەڕێتەوە لەوانە، بێکاری و نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان لە کەرتی تایبەت و حکومەتدا هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجانە بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها سود وەرنەگرتن لە توانای گەنجان و بەشداریی پێنەکردنی گەنجان لە کایەی سیاسیدا بەشێکی دیکەن لە هۆکاری کۆچی گەنجان”.
ئەوەشی خستەڕوو، %68 ی گەنجانی بەشداربوو بێكارن، %85ی بەشداربووان پێیان باشبووە لە نزیکەوە سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببینن بۆ ئەوەی لەسەر کێشەکانی گەنجان قسەی لەگەڵ بکەن.
دكتۆر ڕێبوار عەبدول رەحیم، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ئێمە لە راپۆرتێكدا هۆكارەكانی كۆچی گەنجان و چەند راسپاردەیەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بەمەبەستی دانیشتنی تایبەت لەسەر پرسی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، کەچی تاوەكو ئێستا دیارنییە دانیشتنەكەی كەی دەكرێت، بەڵام ئێمە داوامان كردووە هەریەكە لە وەزیری كار و پلاندان و رۆشنبیرش ئامادەی دانیشتنەكە ببن، بۆیە تا ئێستا نازانرێت كەی ئەو دانیشتنە ئەنجامدەدرێت.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستانەوە هەزاران گەنج کۆچدەکەن بۆ دەرەوەی وڵات، بەشێک لەو گەنجانەش لە ڕێگا نایاساییەکاندا دەبنە قوربانی، بەشێکی تریش بۆماوەی چەندین ساڵ لە زیندانەکانی وڵاتان دەمێنەوە و داوتر دەنێدرێنەوە هەرێمی کوردستان .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


