سێ راهێنه‌ر به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی كوڕی به‌رپرسێك دەستگیر دەکرێن

سێ راهێنەرە بەندکراوەکە
SNN Sport
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه سێ راهێنه‌ر له كه‌رتی تازه‌پێگه‌یشتووان له یانه‌ی ( سهموحه )ی میسر ده‌ستگیر ده‌كرێن، ئەمەش به هۆی دوورخستنه‌وه‌ی كوڕی به‌رپرسێكی گه‌وره له ئاستی خونچه‌كان.
راپۆرته‌كان بڵاویانکردووەتەوە باوكی یاریزانه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی بەكارهێنا بۆ راگرتنی راهێنه‌ران ( ره‌ماح ئه‌بوو زه‌ید، ئیسلام هانی وكاپتن (كایزه‌ر) ) پاش ئه‌وه‌ی ره‌تیانكرده‌وه كوڕه‌كه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئاستێكی باڵاتر.
له لای خۆیه‌وه پێگه‌ی( یوم ئه‌لسابع )ی میسری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه باوكه‌كه له لای پۆلیس وتوویه‌تی كه راهێنه‌ره‌كان هێرشیان كردووەته سه‌ری پاش ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له نێوانیان روویدا به هۆی مناڵهكهیهوه.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج سه‌رۆكی یانه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه:” هه‌نگاوی زۆر كرداری و یه‌كلاكه‌ره‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له ناوبانگ و كه‌رامه‌تی كارمه‌ندان له یانه‌كه سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كه و ئاماژه‌ی بۆ ئەوە كرد كه ئه‌نجومه‌نی ئیداره به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی نیه بهراهێنهرهكانی به‌ركه‌وتن هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ستێوه‌ردانی باوكان له كاروباری هونه‌رییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه كه له ناو تیپه‌كان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



