“له 6 مانگى داهاتوودا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار چه‌ند قات به‌رزده‌بێته‌وه”

دراوی عێراق
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ئابووریناسێكى كورد رایده‌گه‌یه‌نێت: بانكى ناوه‌ندى عێراق فشارێكى زۆرى له‌سه‌ره به‌هۆى راگرتنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، بینه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى چه‌ند قاتى نرخى دۆلار ده‌بین به‌رامبه‌ر دینار”.
بیلال ڕه‌ئوف، پسپۆڕى ئابوورى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به SNNى راگه‌یاند: “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی پەیوەندی بە بانکی ناوەندی و یەدەگی عێراقەوە هەیە، راگرتنی ئەو نرخە لەم ئاستەدا فشارێکی زۆری لەسەر دارایی وڵاتەکە دروستکردووە، ئێستاش رۆژانە عێراق پێویستی بە دەستکەوتنی 170 بۆ 200 ملیۆن دۆلار هەیە، بەڵام بەهۆی رێکكەوتنی ئۆپیک و دابەزینی نرخی نەوتەوە ئێستا 100 بۆ 110 ملیۆن دۆلار فرۆشیهتى”.
وتیشى: “ئێستا عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەموکورتییە لە یەدەکی خۆی بەکاردەهێنێت و ئەگەر تا شەش مانگی تر نرخی نەوت بەمجۆرە بێت ناتوانێت نرخی دینار بەرامبەر دۆلار رابگرێت”.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات ئێمە دەبینە بینەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە چەند قات و ئەمەش فشارێکی زۆر دەخاتە سەر هاووڵاتییان بۆ دابینکردنی شمەک و کاڵا و پێداویستیی تەندروستی ئەوانی تر، چونکە عێراق مامەڵەی کڕینی بە دۆلارە و نرخەکەش لە کۆتایدا لەسەر هاووڵاتی بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێویستە عێراق لەم حاڵەتەدا قەرزی دەرەکی بکات و بەهیچ شێوەیەک نەهێڵێت نرخی دینار بەرامبه‌ر دۆلار دابەزێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
36 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
36 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


