له گه‌رمیان رێوشوێنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كانی کۆرۆنا تووند تر ده‌كرێته‌وه

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى گه‌رمیان له پێناو رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆپارێزى ته‌واو له فه‌رمانگه‌كان جێبه‌جێده‌كات و هاووڵاتییانیش ده‌بێت له‌مه‌ودوا له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ماسك به‌كاربهێنن.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانى سنووره‌كه كۆبووه‌ته‌وه لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە مەترسییەکانی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا و زیادبوونی تووشبووان لە گەرمیان کردووه.
وتیشى: “بڕیار دراوە ئیجرائاتەکان تووند تر بکەینەوە و خۆپارێزی تەواو لە فەرمانگەکانی حکومەت جێبەجێبکرێت و ھاووڵاتییانیش دەبێت لەمەودوا لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان پابەند بن بە ماسك بەستن و خۆپارێزی”.
به پێى ئاماره‌كان له گه‌رمیان ته‌نها دوێنى چوار كه‌س به كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه و زیاتر له 30 كه‌سی دیكه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و حه‌وت كه‌سیان بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


