سوپای ئەمریکا 200 هامەری سەربازی لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، لە رێگەی کۆمپانیایەکی ئەمنییەوە 200 ئۆتۆمبێلی هامەری سەربازی گواستراوەتەوە بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە “هێنانی کاروانی ئەو هامەرە سەربازییانە هاوکاتە لەگەڵ رێوشوێنەکانی سوپای ئەمریکا بۆ خۆ توند کردن و پارێزگاری زیاتر لە گیانی خۆیان”.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە، هێنانی ئەو هامەرانە بۆ هاموشۆ و گواستنەوەی سەربازەکان بەکاردێن و مەبەست لێیان فراوانکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکانە لەو بنکە سەربازییە.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ” قادسیەی پێشوو” بە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازیی ئاسمانیی دادەنرێت لە هەموو عێراقدا ئەویش دوای بنکەی سەربازیی “بەلەد”
ئێستا بارەگای فیرقەی حەوتی سوپای ئەمریکا لەم بنکەیەدا جێگیرکراون و تەنیا 10 کیلۆمەتر لە ناحیەی (بەغدادی) ی سەر بەقەزای ھیت لە پارێزگای ئەنبارەوە دوورە.
ساڵی 1980 دەست بەدروستکردنی بینا و جبەخانەکانی ئەم سەربازگەیە کراوەو دوای 7 ساڵ کارکردن، ساڵی 1987 لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای یۆگۆسلاڤیەوە کارەکانی تەواوبووە.
ئەم بنکە سەربازییە، جێگای پێنج ھەزار سەربازی تێدا دەبێتەوە، کۆگا و جبەخانەیەکی گەورەی هەیە لەگەڵ شوێنی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەی جەنگیی و بارهەڵگری سەربازیی.
بەرەبەیانی رۆژی 8/1/2020 لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بە موشەک ئەم بنکە سەربازییە بۆردومان کرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


