وێنه:یانه‌ی برایه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپی مه‌شق و راهێنان و یاری دۆستانه گه‌یشته شاری سلێمانی

دیمەنێک لە راهێنانەکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان و ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه گه‌یشته شاری سلێمانی و له یاریگای یانه‌كانی نه‌ورۆز ، سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكرد.
ئه‌مساڵ تیپه‌كه له كۆمه‌ڵێك له یاریزانی به‌ئه‌زموون و لاوی به‌هێز پێكهاتووه سه‌ره‌ڕای رۆیشتنی چه‌ند یاریزانێكی، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه به‌هێنانی شه‌ش یاریزانی به‌ئه‌زموون و شه‌ش یاریزانی لاوانی تیپه‌كه پێكهاته‌كه‌یان به‌هێزتر كردووه.
مه‌حمود مه‌جید راهێنه‌ری تیپه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه تاكه یانه‌ین له كوردستان كه كه‌مپی مهشقو راهێنانمان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، سوپاس بۆ یانه‌ی برایه‌تیش بۆ رێكخستنی ئه‌م كه‌مپه، ئێمه خاوه‌نی 28یاریزانی زۆر باشین كه ئاستی یاریزانانی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گیش له یه‌كه‌وه نزیكه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌دات كه بژارده‌كانی به‌رده‌ستی راهێنه‌ر زیاتربێت له ته‌كتیك و یاریه‌كاندا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” من پێموایه یانه‌ی برایه‌تی ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بێت له خولی نایابی كوردستان و پله‌یه‌كی عێراق، بۆیه ئامانجی ئێمه گه‌وره‌یه، یه‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنمان بۆ خولی نایابی عێراق و به ده‌ستهێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه شتێكی نامۆ نیه بۆ یانه‌ی برایه‌تی، چونكه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و خاوه‌نی هانده‌ره ده‌توانم پێتان بڵێم كه یانه‌كه‌مان ساڵ به ساڵ له هه‌ڵكشاندایه و به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌فین مه‌نسور كاپتنی یانه‌ی برایه‌تی بۆچوونی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت:” ئێمه وه‌ك یاریزانانی برایه‌تی ئه‌مساڵ ئامانجمان زیاتره و چاومان له خولی نایابی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه، بۆیه ئاماده‌كارییه‌كی باشمان كردووه له‌به‌رئه‌وه سه‌رجه‌م یاریزانان به‌یه‌ك ئامانج كه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی گه‌وره‌یه به‌شداری كێبڕكێكان ده‌كه‌ین”.
باس له‌وه‌شده‌كات:” به‌دڵنیاییه‌وه به‌شداریكردن له دوو خول ئه‌ركی یاریزانان زۆر قورس ده‌بێت، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران چاومان له ئه‌نجامی گه‌وره‌یه”.
یانه‌ی برایه‌تی به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو ده‌یه‌وێت خه‌ونی چوار ساڵه‌ی رابردووی له خولی پله یه‌كی عێراق خه‌ونه‌كه‌ی بكاته راستی و بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وێت بۆ خولی نایابی عێراق و له كوردستانیش نازناوی خولی نایاب به‌رز بكاته‌وه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


