
دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن
SNN
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیەتد پرێس بڵاویکردووەتەوە “کاندیدی دیموکراتەکان بەو ئاڕاستەیە دەڕوات کە زۆرترین ژمارەی دەنگدەر بۆ خۆی بەرێت لە مێژووی ئەمریکادا”.
ئاژانسەکە باسی ئەوەیکردووە “بەپێی پێشبینییەکان، جۆو بایدن رەنگە 69512303 دەنگ لە بەرژەوەندی خۆی کۆ بکاتەوە بەڕێژەی 51٪ بەرامبەر بە 67069982 بەڕێژەی 48.3٪ بە سوودی دۆناڵد ترەمپ-ی رکابەری”.
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیەتد پرێس روونیشیکردووەتەوە “گەر ئەوە روو بدات، بایدن ژمارە پێوانەییەکەی پێشوو بە ناوی باراک ئۆباما دەشکێنێت کە 69498516 بووە و ساڵی 2008 پێی بووە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دوێنێ سێشەممە دەنگدانی راستەوخۆی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی رەسمی دەستیپێکرد دوای ئەوەی 100 ملیۆن کەس لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیاندا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


