هاووڵاتییانى هه‌ولێر نیگه‌رانن: ئه‌گه‌ر سیستمى ته‌ندروستى باشه بۆچى به‌رپرسان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر

كه‌سوكارى نه‌خۆشانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
هاووڵاتییانى هه‌ولێر نیگه‌رانن له خراپى دۆخى كه‌رتى ته‌ندروستى و هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێت: متمانه‌مان به كه‌رتى ته‌ندروستى نه‌ماوه، چونكه رۆژانه به به‌رچاوى هه‌موومانه‌وه به‌رپرسان ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ چاره‌سه‌رى.
هاوژین هادی، هاووڵاتییەکی شاری هەولێره له‌باره‌ى خراپى دۆخى كه‌رتى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارییه‌كان به SNNى راگه‌یاند: “به‌داخه‌وه گیانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان نرخێكى ئه‌وتۆى نییه، ئێمه وڵاتێكى پڕ سامانمان هه‌یه، كه‌چى له به‌رامبه‌ردا هچ مافێك به هاووڵاتییان نادرێت”.
وتیشى: “كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان دوو خراپترین كهرتن، من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى باش بووایه بۆچى كه به‌رپرسێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ چاره‌سه‌رى؟! ئه‌مه ساده‌ترین نمونه‌یه و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه لاى هاووڵاتى دروستده‌كات كه متمانه‌ى به كه‌رتى ته‌ندروستى نه‌بێت”.
ئه‌و هاووڵاتییه ره‌خنه له خزمه‌تگوزارییه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى به گشتى و تایبه‌تیشه‌وه ده‌گرێت و روونیده‌كاته‌وه: “من هیچ رازینیم لە خزمەتکردن و پاک‌وخاوێنی نەخۆشخانە حکومییەکان و گرانی نرخى چارەسەری نەخۆشخانە تایبه‌ته‌كان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هارون ناسح، هاووڵاتییەکی تری شاری هەولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ” سیستمی نەخۆشخانەکان و کواڵتى دەرمان لە خراپترین ئاست دایە لە هه‌رێمى کوردستان، بەتایبەتی لە نەخۆشخانە حکومییەکان، بۆیە لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک باوەڕی نە بە پزیشك نه به نەخۆشخانەی حکومی و نه به کواڵتى ده‌رمان نه‌ماوه، رۆژانه ده‌شبینین بەرپرسی حکومی و حیزبی بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی وڵاتانی دەرەوە دەکەن”.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات :” ئه‌گەر ئێستا وەزیری تەندروستی نەخۆش بکەوێت لە کوردستان چارەسەری خۆی ناکات و روو لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئه‌مریکا دەکات، بۆیە پێویستە میلەت رێگە نەدات بە هێنانەوەی تەرمی ئه‌و به‌رپرسانه‌ى کە بە نەخۆشی لە ئەوروپا دەمرن بۆ ئەوەی ببێتە وانه‌یه‌ك بۆ ئەوانی تر”.
له‌باره‌ى نه‌مانى متمانه به كه‌رتى ته‌ندروستى ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌وەی لەسەر ئێمە ئه‌ركه بۆ زیاتر دروستكردنى متمانە بە نەخۆشخانە و پزیشکاکان ئه‌نجاممانداوه، بەڵام بەڕاستی نەخۆش تاوه‌كو تەواو دۆخی نەکەوێتە مەترسییه‌وه نایه‌تە نەخۆشخانەکان، کاتێکیش کۆچی داویی دەکات نەخۆشخانە و پزیشکەکە تۆمەتبار دەکەن، بەوەی کەمتەرخەم بوون”.
وتیشى: “هیودارین لەکاتی نەخۆشکەوتنی هاووڵاتییان راستەوخۆ بێنە نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی زوو چارەسەری پێویستیان بۆ بکەین”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەدوای تێکچوونی تەندروستییان برانە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


