عێراق لەگەڵ کۆمپانیای “شێڤرۆلێت و کادیلاک” رێکدەکەوێت بەرهەمەکانیان لە ناوخۆیی وڵات ساغ بکەنەوە

جێنەڕاڵ مۆتۆر
SNN
وەزارەتی بازارگانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم، رایگەیاند: کە لەگەڵ گەورە کۆمپانیای ئەمریکا بەناوی (جێنەڕاڵ مۆتۆر) رێککەوتوون کە بێنێتە عێراق و بەشێوەیەکی فەرمی بەبێ دەستی دووەم و وەکالەت بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە.
بەپێی رێککەوتنەکە جێنەڕاڵ مۆتۆر (شێڤرۆلێت و کادیلاک و جی ئم سی) و ACDLCO دێتە عێراق و بەرهەمەکانی لە سەرتاسەری عێراق ساغ بکاتەوە، بە جۆرێک بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانایە بەپێی تایبەتمەندی عێراق بێت.
ئەم هەنگاوەی عێراق دەبێتە هۆی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جێنەڕاڵ مۆتۆر لە عێراق و گەڕانەوەی ئەو پارە زیادەیەی کە لە ڕێگەی وەکیلەکانەوە دەڕواتە دەرەوەی عێراق، بۆیە هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن بەنرخی راستەقینەی خۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە بکڕن، کە راستەوخۆ جێنەراڵ مۆتۆر لە ئەمریکاوە دەیهێنێتە عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


