ناوبژیوانانی سلێمانی بایكۆتی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی عێراق ده‌كه‌ن

دیمەنێک لە یاری بالە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د –SNNsport
به‌هۆی نه‌دانی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی باله‌ی پێشووی عێراق و ئه‌م یه‌كێتییه تازه‌یه‌وه، ناوبژیوانانی عێراق به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی، بایكۆتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چوار ساڵه ناوبژیوانانی سلێمانی شان به‌شانی ناوبژیوانانی تری پارێزگاكانی عێراق مافه‌كانیان له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خوله‌كانی عێراق وه‌رنه‌گرتووه كه چوار ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و 13ناوبژیوانی پله‌یه‌كن، جگه له داوای یاسایی له‌سه‌ر یه‌كێتیی باله‌ی عێراق ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی نه‌زاهه‌ی عێراقیشیان له‌و كێشه‌یه ئاگادار كردووەته‌وه.
جه‌مال ره‌شید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” هه‌رچه‌نده له ئێستادا یه‌كێتیی باله‌ی عێراق داوا ده‌كات یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكووری یانه پله‌یه‌كه‌كانی عێراق بەڕێوە ببەن، به‌ڵام تائێستا ناوبژیوانان ئاماده نین یارییه‌كان به‌ڕێوه‌بەرن، هه‌روه‌ها سێ ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی عێراق به‌نوێنه‌رایه‌تی چوار ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و 13ناوبژیوانی پله‌یه‌ك له ئێستادا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن، جگه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌كه كێشه‌كه‌شیان گه‌یاندووەته ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ناوبژیوانان ده‌كه‌ین، چونكه داوای مافی خۆیان كردووه، له‌به‌رئه‌وه زۆر قورسه یه‌كێتیی باله‌ی عێراق بیه‌وێت یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكوور له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدات و ناوبژیوانانی پارێزگاكانی تری عێراق یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بۆیه زۆر قورسه ناوبژیوانانی پله‌یه‌ك بتوانن یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌كانی خوله‌كه پاره‌یه‌كی زۆریان له رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كانیان خه‌رجكردووه”.
له‌لای خۆیه‌وه شوان عه‌لی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ناوبژیوانانی سلێمانی وتی:” ئێمه له ساڵانی 2016 تا 2020 مافه‌كانمان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی باله‌ی عێراقی پێشوو نەدراوە، هه‌روه‌ها لە لایەن ئه‌م یه‌كێتییه تازه‌شه‌وه خوراوه كه له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانی عێراق یارییه‌كانمان به‌ڕێوه‌بردوون، نه‌ك ته‌نیا ئێمه‌ی ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو یاریده‌دەری ناوبژیوانانی سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه بێبه‌ش بوون له مافه‌كانیان كه یارییه‌كانیان له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بردووه”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:” ئێمه چوار ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تین له‌گه‌ڵ 13 ناوبژیوانی پله‌یه‌ك، هه‌موومان ئیمزامان كۆكردووەته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی عێراق نه‌كه‌ین، داواش له به‌رپرسانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراق هه‌یه كه سه‌رجه‌م مافه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆمان خه‌رج نه‌كرێت به‌دڵنیاییه‌وه كێبڕكێكانی خولی نایابی عێراق به‌ڕێوه نابه‌ین”.
سه‌ره‌ڕای بوونی چوار ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و 13ناوبژیوانی پله‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا دوو ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه یەکێکیان له سلێمانی و ئه‌ویتریان له هه‌ولێره.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


