
SNN
فەرمانگەی فڕینی فیدراڵی ئەمریکا، لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکانی دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا، شوێنی نیشتەجێبوونی کاندیدی دیموکراتەکانی وەک ناوچەی دژە فڕین ڕاگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئیندیپیدێنت، فەرمانگەی فڕینی فیدراڵی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندوە، لانیکەم تا ڕۆژی هەینی، دەوروبەری ماڵی بایدن و چەند شوێنێکی شاری “وێڵمینگتن” لە ویلایەتی “دەلاوێر”، کراوە بە “ناوچەی بەرگری ئاسمانی نیشتمانی”.
فەرمانگەی فڕینی فیدراڵی ئەمریکا، هۆکاری ئەم قەدەغە کاتیەی ماڵەکەی بایدنی ئاشکرا نەکردوە، بەڵام رۆژنامەکە دەڵێت: دەکرێت بە هۆی گرژیەکانی دوای هەڵبژاردنەکانەوە بێت.
لە خولی پێشوودا، فەرمانگەی فڕنی فیدراڵ، ناوچەی دەوروبەری ماڵی هەردوو کاندیدەکەی سەرۆکایەتی وەک ناوچەی دژە فڕین دانابوو.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



