
SNN
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانی نیشاندا سەبارەت بە وتەکانی ئەم دواییەی رەجەب تەییب ئەردۆغان و هۆشداریشیدا لەوەی وڵاتەکەی سزا بەسەر ئەنقەرە بسەپێنێت.
ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی یۆرۆپ 1 وتوویەتی: “ئەردۆغان بانگەشەی ئەنجامدانی توندوتیژی و دروستکردنی رق و کینە دەکات کە ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە”.
لودریان رایگەیاند: ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاریداوە رێکاری پێویست دژ بە دەسەڵاتدارانی تورکیا بگرێتەبەر بەمەبەستی فشارخستەسەر وڵاتەکە، لە ئەجێنداکاندا تاوتوێی سەپاندنی سزا دەکرێت.
دوێنێ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کۆتاییان بە چالاکی گروپی “گورگە خۆڵەمێشییەکان”ی تورکیا هێنا بە هۆکاری ئەوەی “هانی چالاکی توندڕەوانەیان داوە”، کە ئەمە نیگەرانی حکومەتی ئەنقەرەی لێکەوتەوە و هۆشداریدا لەوەی “بە توندترین شێواز وەڵامیان بۆ فەرەنسا دەبێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



