رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا رووبەڕووی پێنج ئاڵنگاری دەبێتەوە

جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ
SNN
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی ئەو ئاڵنگارییانە دەخاتەڕوو کە پێشبینی دەکرێت سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا رووبەڕوویان ببێتەوە.
سیاسەتەکانی ئەردۆغان
سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا دەبێتە یەکێک لە قورسترین ئاڵنگارییەکانی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، لە نێویشیاندا بۆردومانکردنی خاکی هەرێم، شەڕی لە دژی یەپەگە، ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ یۆنان، هەڕەشە لە ئەرمینیا، ئیسڕائیل، میسڕ و ئیماڕات، دۆسیەی کۆچبەران و هەڕەشەی پەڕاندنەوەیان بۆ یەکێتیەکە.
چەکی ئەتۆمی ئێران
بەم دواییانە ئێران پەرەی بە موشەکی بالیستی گەورە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داوە، رۆژنامەکە دەڵێت، ئەمریکا پێویستە وەڵامی ئێران بداتەوە بە رێگەیەک کە هەیمەنەی لە عێڕاق و سوریا و یەمەن و لوبنان نەهێڵێت.
قەیرانی عێراق و سوریا
هەرچەندە ئەمریکا توانی داعش تێکبشکێنێت و بەسەریدا سەرکەوێت، بەڵام واشنتۆن رووبەڕووی هەڕەشە و فشار دەبێتەوە لە عێڕاق و سوریا، ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە، وەکو جێگرەوەی بەغدا، بەرگری ئاسمانی لە هەولێر بەهێز بکات.
قەیرانی ئیسرائیل – فەلەستین
ئیدارەی ترەمپ چەند رێکەوتنێکی رێکخستنی لەنێوان ئیسڕائیل و سێ دەوڵەتی عەرەبیدا بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردە فەلەستینیەکان کرد و ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونیان، ئەمریکا دەیەوێت لایەنە فەلەستینیەکان پشتگوێ نەخات چونکە ئەو سیاسەتە لایەنی نەرێنی هەبووە.
قەیرانی هاوسەنگی ئەمریکا لە لیبیا و ئەفغانستان
لیبیا و ئەفغانستان هەردووکیان لەژێر هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکانن و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج لەو دوو وڵاتەدا و واشنتۆن پێویستە چارەسەریان بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


