
وێنە: عەلی حەمەسەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت ئاماژە بەوەدەكات، قەیرانی دارایی و خەرجنەكردنی بودجە كارەكانی تەواو پەكخستون.
ئەندازیار نەورۆز عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، بە SNNی ڕاگەیاند: فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت تاكە فڕۆكەخانەی بواری خزمەتگوزاری كشتوكاڵییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان پاش 14 ساڵ لە دامەزراندنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، لە ئێستادا ئەو فڕۆكەخانەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوەش دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 14 ساڵ بەسەر دامەزراندنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت كە لە ئێستادا ڕووبەری فڕگەكەی زیاد لە دوو كیلۆمەترە و پانیەكەشی زیاد لە 40 مەترە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ساڵانی ڕابردوودا لەم فڕۆكەخانەیەدا چەندین خولی راهێنانی حكومیمان بۆ ئارەزوومەندانی فێربوونی فڕۆكەوانی دەكردەوە و چەندین كەسی شارەزامان پێدەگەیاند، بە جۆرێك خەریك بوو فرۆكەخانەی کشتوكاڵی عەربەت ببێتە ناوەندێك لەسەر ئاستی عێراق بۆ پێگەیاندنی فڕۆكەوان لەبواری فڕۆكەوانی شارستانی، بەڵام لە ئێستادا خەریكە تەواوی كارەكانمان پەكی دەكەوێت بەهۆی قەیرانی دارایی و دابیننەكردنی بودجە بۆمان.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆكەخانەكەمان لەڕووی یاسایی و كارگێڕییەوە سەر بە دەسەڵاتداری فڕۆكەوانی عێراقییە بەڵام لەڕووی دابینكردنی بودجە و ئیدارەدانەوە سەر بە حكومەتی هەرێمە و لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بووەتە یەكەم گەورەترین فڕۆكەخانە لە بواری خزمەتگوزاری شارستانیدا كە بە دەیان فڕۆكەی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆی لەخۆگرتووە و لە ڕووداو حاڵەتە نەخوازراوەكاندا خزمەت بە هاوڵاتییان دەكەن.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


