وەزارەتی تەندروستی “زۆرترین ژمارەی تووشبوونی كۆرۆنا لە هەولێرە”

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایی دەكات لەئێستادا رۆژانە زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆماردەكرێت، ئەگەر بەراوردێکیش بكەین لەگەڵ بەشێك لە وڵاتان رێژەی مردن لە هەرێمی كوردستان بەرزە.
خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ هاتنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستا رۆژانە زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار دەكرێت و ئەو رێژەیەك گۆرانكاری بەسەردادێت.
وتیشی “ئەگەر رێژەی مردن لەگەڵ ستانداردی جیهانی وبەشێك لەوڵاتانی دراوسێ بەروارد بكەین رێژەی مردن لە هەرێمی كوردستان زیاترە، رێژەی مرد تەنها لە مانگی رابردوو كەمی كردۆتەوە، بەڵام هێشتا بۆ ئێمە بەرزەو مایەی دڵخۆشیی نییە، هۆكاری سەرەكەی ئەوانەی كە دەمرن لە ماڵەوە خۆیان چارەسەر دەكەن و دەگەنە قۆناغی مەترسیدار ئەوكات دێنە نەخۆشخانەكان لەوێش دەمرن.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی دواین ئامارەكانی ئێمە رێژەی مرد لە نێوان %3 بۆ %3 و نیوە ئەگەر بەراوردیش بكەین لەگەڵ مانگەكانی تر رێژەكە كەممی كردۆتەوە، لەبەر ئەوەی مانگەكانی تر ڕێژەی مردنمان هەتا %4 و زیاتریش رۆیشتبوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



