
جۆو بایدن و جیل-ی هاوسەری
SNN
جیل بایدن کە لەمڕۆوە وەک خانمی یەکەمی ئەمریکا بە شێوەیەکی نارەسمی دەناسێنرێت، هاوسەری 46ەمین سەرۆکی ئەمریکایە و چاوەڕێدەکرێت ببێتە فریادڕەسی وڵاتەکەی.
جیل تەمەنی 69 ساڵە و مامۆستای زانکۆیە، هەمیشە هەوڵ بۆ یەکخستنی ئەمریکییەکان دەدات و لەئێستاوە وەک میدیای ئەمریکی باسیدەکات، کاری لەپێشینەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایە.
خانمی یەکەمی ئەمریکا دەڵێت: “بایدن چۆن بووەهۆی ساڕێژ کردنی برینی خێزانەکەمان کە بەهۆی مردنی کوڕەکەمانەوە لە ساڵی 2015 پێی هەستا، بە هەمانشێوە برینەکانی وڵاتیش ساڕێژ دەکات”.
ساڵی 1977 جیل شووی بە بایدن کردووە، پاش ئەوەی ئاشلی کچیان لەدایکدەبێت ساڵی 1981 بڕوانامەی دکتۆرای هێناوە لە زانستی فێرکردندا.
جیل بایدن دەڵێت: “گەر بچمە کۆشکی سپیش، واز لە کاری پیشەیی خۆم ناهێنم” کە بەوەش دەبێتە یەکەم خانم لە ئەمریکا لە کۆشکی سپی ئەرک ببینێت و خەریکی کاری پیشەیی خۆشی بێت”.

جۆ بایدن و هاوسەرەکەی ئێستای
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


