گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (8/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- سەرسامی جواو فلیکس.
- دوو گۆڵی پۆرتوگالیەکە لە یانەی قادش و یانەکەی 4-0 براوە دەبێت.
- فلیکس یانەکەی سیمیۆنی بۆ پێشەنگی ریزبەندی سەردەخات.
- مارکۆس لۆرێنتی و لویس سوارێز دوو گۆڵەکەی تر دەکەن و رۆخبلانکۆس ئاستێکی سەرسوڕهێنەر نیشان دەدات.
- گۆڕانکاری لە ماڵی سپیپۆشەکان.
- هازارد و کاسێمێرۆ بەهۆی کۆرۆناوە دووردەکەونەوە.
- ڤینسیۆس لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت لەگەڵ بنزیمە بۆ یاری ئەمشەوی ڤالنسیاو ئۆدیگارد دەگەڕێتەوە بۆ لیستەکە.
- ئانسۆ فاتی لە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت تا ساڵی 2021 و ئەستێرە لاوەکەی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ماوەی 3تا 5 مانگ دووردەکەوێتەوە.

ئاس:
- رۆحی سەرکردە.
- جواو فلیکس سەرەتا گۆڵ دەکات و کۆتایی بە گۆڵەکان دەهێنێت، توانیان 4-0 لە یانەی قادش ببەنەوە.
- سوارێز و لۆرێنتی دوو گۆڵەکەی تر دەکەن و تیپەکەی سیمیۆنی بۆ پێشەنگ سەردەخەن.
- گۆڕانکارییە لە ناکاوەکان،لەوانەیە ڤینسیۆس و مۆدریچ لە یاری ئەمشەو دژی ڤالنسیا لە یاریگای میستایا یاری بکەن،ئەمەش دوای تووشبوونی هازارد و کاسێمێرۆ بە کۆرۆنا.
- لە یاری ریاڵ بیتس میسی دەدرەوشێتەوەو ئانسۆ فاتی تووشی پێکان دەبێت.
- فاتی بۆ ماوەی 3 تا 5 مانگ دووردەکەوێتەوە.

سپۆرت:
- سلڤادۆر میسی.
- بەرشەلۆنە 5-2 ریاڵ بیتس.
- ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە گێمی دووەم بەشداری کردوو گۆڕانکاری و شۆڕشی لە ئەنجامی یاریەکە کرد، توانی دوو گۆڵ بکات و بردنەوەیەکی پێویست بۆ یانەکەی بە دەست بهێنێت.
- یانەی بەرشەلۆنە چەندین دەرفەتی لە دەستدا،یانەکە رووبەڕووی خراپی ئاستی بەرگری بووەوە.
- بەرشەلۆنە فاتی بەهۆی پێکانەوە تا 2021 لە دەستدا.
- ڤالنسیا رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە وهازارد و کاسێمێرۆ تووشی کۆرۆنا دەبن.
- نادال بەرامبەر بە زیڤرێڤ لە قۆناغی پێش کۆتایی تێنسی پاریس دەدۆڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گەڕانەوەی گۆڵ.
- بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی سارێژکەری بەرامبەر بە ریاڵ بیتس بە دەستهێنا بە ئەنجامی 5-2 و کومان گەڕایەوە بۆ رێگای سەرکەوتن.
- میسی لە گێمی دووەم بەشداری کردوو توانی دوو گۆڵ بکات و یارمەتی گریزمانیش بدات.
- هەروەها دیمبلی و پیدری گۆڵەکانی تر دەکەن.
- فاتی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان دەبێت و بە لای کەمەوە ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


