مەراسیمێک بۆ چلەی سەڵاح کوێخا دەکرێت و شەقامێکی کەلاریش دەکرێت بە ناوییەوە

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان چله‌ى ماته‌مینى بۆ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رێوه‌ده‌چێت له ده‌ستپێكدا دواى لادانى په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى شه‌قامى جوتسایدى كه‌لار بۆ رزگارى کرا بەناوی (سەڵاح کوێخاوە)، بریاریشه تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى دابنرێت و پێشانگایه‌كى تایبه‌تیش بكرێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى سه‌رپه‌رشتیارى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان “سه‌ڵاح كوێخا” ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ده‌ستپێكدا به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى لادرا و تێیدا شه‌قامى سه‌ره‌كى كه‌لار بۆ ناحیه‌ى رزگارى ناونراو شه‌قامى “سه‌ڵاح كوێخا”.
وتیشى، “هه‌ر ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆى سه‌ڵاح كوێخا داده‌نرێت له گۆڕستانى به‌رلوت و هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كى تایبه‌تیش به رۆژانى پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌بات و ماوه‌ى كاركردنى له بواره جیاجیاكان ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش وتارى كه‌سوكارى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێت”.
سه‌ڵاح كوێخا پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین بووه. دواتر له ساڵى 2010 بووه سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و له مانگى ئه‌یلوولى 2020 و خانه‌نیشینكرا، دواى خانه‌نشینى به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا.



More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



