میدیایەکی عێراقی: ئاسایشی دهۆک بە زۆر شنگالییەکانی هانداوە خۆپیشاندان بکەن

وێنەی خخۆپیشاندانەکە
SNN
ئاژانسی هەواڵی مەعلومەی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەکی لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکردووە “هێزەکانی ئاسایشی پارتی ئاوارەکانی شنگالیان ناچار کردووە بێنە سەر شەقام بۆ داواکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی قەزاکە”.
ئاسایشی دهۆک هانی دانیشتوانی کامپی شاریایان داوە بێنە سەر شەقام و داوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە بکەن کە لەنێوان هەرێم و بەغدا واژوو کراوە.
بەپێی سەرچاوەی سایتە عێراقییەکە، لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستانیش هانی کادیر و ئەندامانی خۆی داوە تێکەڵی خۆپیشاندانەکە ببن هاوشانی ئێزیدییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی شەممە 10-10-2020 بڵاو کراوەتەوە و واژووی حەمید رەشید فەلیح، نوێنەری حکومەتی عێراق و رێبەر ئەحمەد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە: لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەی شنگال و بە گوێرەی بنەما دەستووری و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆژانەکانی خەڵکی شنگال وەک دەستپێشخەرییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی لە شارۆچکەکە، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتن.
ساڵی 2014 زیاتر لە 260 هەزار کەس لە خەڵکی شنگال ئاوارە بوون، بەشی هەرە زۆریان لەنێو کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لەنێو 16 کەمپدا نیشتەجێکراون، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



