
پێوەری زیرەکی ئاو
ٍSNN-سیروان حه‌سه‌ن
بە بڕیارێک هاوكارى ئه‌و ماڵانه ده‌كرێت كه پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستوه و به‌بڕى 100 هه‌زار دینار سزادراون، ئەوەش بە لابردنی سزاکەیان له دواى بەستنی پێوەری ئاو.
سالار عه‌زیز به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: پاره‌ى ئاوى ماڵان له گه‌رمیان دوو مانگ جارێک كۆده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌م خوله‌ى وه‌رگرتنى پاره‌ى باجی ئاوى ماڵان هه‌ر ماڵێك پێوه‌رى ئاوى نه‌به‌ستبێت بڕى 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ى له‌سه‌ر تۆماركراوه.
وتیشى: له‌خولى داهاتووى وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاوى ماڵان ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵانه پێوه‌ر ببه‌ستن ئه‌وا بڕى ئه‌و 100 هه‌زار سزایه له سه‌ریان لاده‌برێت و ئه‌گه‌ریش نه‌یانبه‌ستبێت ئه‌وا ده‌كرێته وه‌سڵ و ئه‌و كات به هیچ شێوه‌یه‌ك لانابرێت و پێویسته به‌شداربوو پاره‌كه بدات.
له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا به هه‌زاران ماڵ پێوه‌ره‌كه‌یان نه‌به‌ستووه و نیگه‌رانى زۆریش له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره هه‌یه، به‌شێك له هاووڵاتیان پێیان وایه زیاتر تۆمارده‌كات له‌و بڕه ئاوه‌ى به‌كاریان هێناوه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



