پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی بڕیارەکانی دوورخستنەوەی مامۆستایان دەدات

SNN
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونکردنەوە لەبارەی بڕیارەکانی دوورخستنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکە دەدات و دەڵێت: هەر فەرمانبەرێک دوای مۆڵەتی بێ مووچە نەگەڕێتەوە سەر کارەکەی، لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.
لە راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا دەربارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن و نەگەڕاونەتەوە، رایگەیاندووە: “بۆیان دەكرێت بە مۆڵەتی ئاسایی بەپێی مۆڵەتی كۆكراوەیان تاوەکو 31-12-2020، بەڵام ئەگەر مۆڵەتی كۆكراوەیان نەبوو بە مۆڵەتی بێ مووچە بۆیان هەژماردەكرێت و دوای ئەوەش ئەگەر نەگەڕانەوە بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان (فصل) دەكرێن”.
سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكانیان، وەزارەتەکە دەڵێت: دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كارەكانیان بكەن.
ئاماژە بەوەشدەکات: ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەبێ مۆڵەت چوونەتە دەرەوەی وڵات و رەزامەندییان وەرنەگرتووە، “بەپێی بڕیاری پەرلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە دوای تێپەڕبوونی 30 رۆژ لە دابڕانیان لە كار و دەوام (فصل) دەكرێن”.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



