
وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN- بڕیار محەمەد
لە دواى کۆبوونەوەى سێقۆڵى نێوان وەزارەتى ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانى و نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە قۆناغەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال، کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسى بەڕێوە چوو.
رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بەپێی قۆناغەکان ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت و سەرەتا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و دواتر خاڵەکانی جێبەجێبکرێت”.
لەبارەى قایمقامى شنگال ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی هەرێم وتى: “ئێمە لەگەڵ حکومەتى عیراق ڕێککەوتووین کە قایمقامێکى تازە بۆ شنگال ڕابگەیەنرێت و دواتر ناوەکەشی ڕادەگەیەنین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێ ئیدارە و ئاسایشی شنگال بدرێتەوە شنگالییەکان و هاووڵاتیانى ڕەسەنى شنگالیش بگەڕێنەوە، ڕێککەوتووین لەسەر خشتەیەک بۆ کاتى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش چاودێڕی جێبەجێکردنى دەکات.
دواتر قاسم ئەعرەجى راویژکارى ئاسایشی نیشتمانى وتى: “ئەو کۆبوونەوەیە بۆ نیشاندانى دڵسۆزى بووە بۆ ئەو ڕێککەوتنەى کراوە تایبەت بە جێبەجێکردنى خەڵاکانی”.
وتیشی: “ئەو شوێنە زۆر بەلامانەوە گرنگ و هەستیارە و بۆ ئەوەیە تاوەکو ژیانى مەدەنى بۆ بگەڕێتەوە و خەڵکەکەش بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان و تیایدا بژین و هەمووانیش لە ئەماندابن”.
قاسم ئەعرەجی باسی لەوەشکرد کە قبوڵناکرێت لە هیچ هێزێکى چەکدار لە شنگال بمێنێتەوە و دەبێ بچنە دەرەوە و تەنها سوپای عیراقى لەو ناوچەیە دەمێننەوە و هەموو بەرپرسیارەتییەکیان دەبێ.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



