گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (18/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- نمایشێکی مێژوویی بەرامبەر بە ئەڵمانیا.
- ئیسپانیا 6-0 ئەڵمانیا.
- ئیسپانیا گەورەترین بردنەوە بەرامبەر بە پاڵەوانی مۆندیال بە دەست دەهێنێت.
- فیران تۆرێس توانی 3 گۆڵ بکات و رۆدری و ئۆیارزابال و مۆراتا گۆڵەکانی تریان کرد.
- رامۆس و کانالێس تووشی پێکان دەبن .
- ڤارانیش لە یاری فەرەنسا بەرامبەر بە سوید تووشی پێکان دەبێت.

ئاس:
- لێدانێکی مێژوویی.
- ئیسپانیا 6-0 ئەڵمانیا.
- ئیسپانیا شوێنێک بۆ خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەدۆزێتەوە.
- ئەمە گەورەترین دۆڕانی ئەڵمانیایە دوای 66 ساڵ.
- فیران تۆرێس توانی سێ گۆڵ بکات.
- سێرجیۆ رامۆس وسێرجیۆ کانالێس تووشی پێکان دەبن.
- ئەلابای یاریزانی یانەی بایرن میونخ جێگرەوەی رامۆس دەبێت ئەگەر رامۆس یانەکە جێبهێڵێت.
- ئەم یاریزانە لە هاویندا ئازادە یانەکە جێبهێڵێت و بریکارەکەی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.
- یانەی ریاڵ مەدرید مووچەی زیاتر بە یاریزانەکانی دەدات و لالیگا مووچەی سەرجەم یانەکان دیاری دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سەمایەکی مێژوویی.
- ئیسپانیا ئەڵمانیا تووشی خراپترین دۆڕان دەکات لە مێژوودا،لەو یاریەی کە کێبڕکێبوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
- فیران تۆرێس سێ گۆڵ دەکات و مۆراتاو رۆدری و ئۆیارزابال کۆتایی بە گۆڵەکانی تر دەهێنن و 6-0 بردنەوە تۆمار دەکەن.
- مووچەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کەمترە لە 273 ملیۆن یۆرۆ.
- بەرشەلۆنەی نوێ، لە ئامادەنەبوونی بۆسکێتس لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دژی ئاتلەتیکۆمەدرید کاتی کۆتینیۆ و پیانیچ دەبێت.

سپۆرت:
- ساتێکی گەورە.
- ئیسپانیا 6-0 ئەڵمانیا.
- ئیسپانیا یارییەکی نایاب دەکات و دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دوای ئەوەی بردنەوەیەکی مێژووی تۆمار دەکات و 6 گۆڵ لە مانوێل نۆیەر دەکەن.
- نمایشەکەی لارۆخا لە لایەن لویس ئینریکییەوە، پرۆژەکەی بوون بە پاڵەوانی ئەوروپایە.
- رامۆس تووشی پێکان دەبێت و لە مەدرید دووردەکەوێتەوە.
- نرخی مووچەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کە لە لایەن رابیتەی لالیگاوە بڵاوبووەتەوە 300 ملیۆن یۆرۆیە.
- یانەی ریاڵ مەدرید ڤینسیۆس جۆنیۆر پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات لە پێناو گواستنەوەی مباپی.
- سێ یانەی خولی ئینگلتەرا ئامادەن گرێبەست لەگەڵ برایسوایت بکەن.
- گواردیۆلا تەنیا بۆ یەک ساڵ گرێبەستی لەگەڵ مانچستەرسیتی نوێ دەکاتەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


