
بنزیمە و ڤینسیۆس
SNN Sport
ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی لەگەڵ هێرشبه‌ری تیپه‌كه كه‌ریم بنزیمەی فه‌ره‌نسی زۆر باشه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باسیان له بوونی كێشه له نیوانیان ئه‌و دوو یاریزانە کردووە بە ناڕاست دەزانێت.
ڤینسیۆس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا کە پێگه‌ی(ئه‌ی بی سی ) بڵاویکردووەتەوە وتی:” ئه‌وه هەرایەک بوو، بۆ من نه‌بوو ئێمه‌ی پیشه‌گه‌ر به باشی ده‌زانین ئه‌مه چیه”.
هه‌روه‌ها وتی:” له نێو پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێدا باش ده‌زانین ئه‌مه چیه،هه‌ندێک سومبوول هه‌ن نایزانیت،من و كه‌ریم ته‌نیا هاوڕێ نین له هه‌مان تیپ ئێمه پیشه‌گه‌رین، پەیوەندیم لەگەڵ بنزیمە زۆرباشه”.
جێی وەبیرهێنانەوەیە له میانه‌ی یاری ریاڵ مدرید و بروسیا مومشنگلادباغ لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە نێوان گێمەکان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دزه‌ی پێكراو تیایدا بنزیمە ده‌رده‌كه‌وێت و قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێ فەرهنسیهكهی فیرلاند مێندی ده‌كات و داوای لێده‌كات تۆپ نه‌نێرێت بۆ یاریزانی به‌رازیلی ڤینسیۆس و تۆمەتباری ده‌كات كه له دژی تیپه‌كه یاری دەكات، كه به‌رازیلیه‌كه تۆپه‌كه‌ی هه‌موو کات له‌ده‌ست دەدات كاتێک وه‌ریده‌گرت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



