یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق به بڕی 10 ملیۆن دینار پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی شاره‌كان ده‌كات

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
حسێن کەرکوکی- SNN Sport
ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق دابینكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ هه‌موو لقی یه‌كێتیه‌كان له شاره‌كان به بڕی 10 ملیۆن دینار دوپاتكرده‌وه، ئەمەش بۆ پێدانی كرێی ناوبژیوانانی قۆناغه‌كانی سه‌ركه‌وتنی خولی پله یه‌ك بۆ وه‌رزی 2020-2021، وه‌كوو باوه‌ڕێك به درێژكردنی ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تیدانی یه‌كێتیه‌كان به‌دابینكردنی تێچووه‌كانی خولی پله یه‌ك.
بونیان له به‌یاننامه‌یه‌كیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” بریاره‌كه بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتی شاره‌كانه و دوورخستنه‌وه‌ی یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه له قه‌یرانی دارایی و سووككردنهوهی باری سهرشانیانە و بهیاخدانە به لایه‌نی هونه‌ری، چونكه ئێمه خولی پله یه‌ك به وێستگه‌یه‌كی گرنگ ده‌زانین بۆ گه‌شه‌پێدانی یاریزانان”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له كۆتاییدا وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه سه‌رجه‌م تێچووی دارایی ناوبژیوانان له ركابه‌رییه‌كانی خولی پله یه‌كی ئه‌م وه‌رزه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ،كه هیواخوازیین به باشترین شێوه ده‌ركه‌وێت له هه‌موو لایه‌نه‌كانی رێكخستن و ئیداری و هونه‌رییه‌وه ده‌ربكه‌وێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


