داوا ده‌كرێت به‌كارهێنانى تیك تۆك له‌نێو سوپاى عێراقدا قه‌ده‌غه بكرێت

ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیك تۆك | فۆتۆ: Jaap Arriens / Sipa USA
SNN
سه‌نته‌رى دیجیتاڵ میدیاى عێراق داوا ده‌كات به‌كارهێنانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیك تۆك له‌نێو سوپاى عێراقدا قه‌ده‌غه بكرێت و رایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌گه‌رى هه‌یه كاره‌ساتى ئه‌منى به‌هۆى ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه روو له عێراق بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌نته‌رى دیجیتاڵ میدیاى عێراق ناسراو به (DMC) رایگه‌یاندووه: “پێویسته وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق رێگه نه‌دات هیچ ئه‌ندامێكى سوپاى عێراق له‌كاتى ئه‌ركدا ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیك تۆك به‌كاربهێنێت و وێنه و ڤیدیۆى هێرش و چالاكییه‌كان بگرێت”.
ئه‌و سه‌نته‌ره هۆشدارى له روودانى كاره‌ساتێكى ئه‌منى ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌گه‌رى هه‌یه گروپه تیرۆریستییه‌كان سوود له‌و وێنه و ڤیدیۆیانه ببینن كه سه‌ربازه‌كانى عێراق له كاتى هێرشه‌كان یان له كاتى ئه‌ركدا ده‌یگرن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه، به‌كارى بهێننه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوپاى عێراق”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: “به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سنوورى ئازادى كه‌سى و به مه‌رجێك كارنه‌كاته سه‌ر ئازادى به‌رامبه‌ر یان شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى ده‌وڵه‌ت مافێكى سروشتى هه‌موو كه‌سێكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بووه هۆكارى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى وڵات پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت”.
سه‌نته‌رى دیجیتاڵ میدیاى عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه: “به‌شێك له سه‌رباز و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق هه‌ژمارى تایبه‌تیان هه‌یه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیك تۆك، رۆژانه ژیانى خۆیان له‌نێو سوپا، هێرشه‌كان و پلانه‌كان ڤیدیۆ ده‌كه‌ن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


