گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 23/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (23/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- لە چاوەڕوانی موعجیزەی یانەی ریاڵ مەدرید.
- بۆ یاری ئینتەر زیدان بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت لە هێڵی بەرگریدا بۆ ئەوەی بە تووندی یاری بکات و هەریەکە لە هازارد و بنزیمە گومانی ئامادەبوونیان لێ دەکرێت.
- زیدان لە چاوەڕوانی کاسێمێرۆدایەو هەریەکە لە میلیتاو رامۆس دوورخراونەتەوە و ئامادەی یاریەکە نابن.

ئاس:
- بێ هیچ نیشانەیەک.
- میسی لە خراپترین ئاستی خۆیدایە لەم وەرزە،ئەمەش پاش دۆڕانیان بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.
- خراپی ئاستی ئەم یاریزانە کێشەکانی رۆناڵد کومان زیاتر دەکات لەگەڵ پێکانی یاریزانەکانی و نەبوونی پارە بۆ گواستنەوەی یاریزان لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو.
- سێرجی رۆبێرتۆ و پیکێ تا 2021 لە یانەکەیان دووردەکەونەوە.
- بنزیمە دەیەوێت ئامادەی یاریەکەی ئینتەرمیلان بێت و سەفەری شاری میلانۆ بکات.
- فەرەنسیەکە بە تەنیا مەشق وراهێنان دەکات ، ئەمەش لە پێناو ئامادەبوونی لە یاری ئینتەرمیلان.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- حاڵەتی لە ناکاو.
- پێکانی پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ زۆر لەوە خراپترن کە راگەیەندراوە.
- ئەگەر پیکێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت،لەوانەیە ئەو یاریزانە نەتوانێت ئامادەی هیچ یارییەکی ئەم وەرزە ببێت.
- سێرجی رۆبێرتۆش بۆ ماوەی دوو مانگ لە دەرەوەی یانەکە دەبێت.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە تیمی دووەم یاریزان بانگ بکات ، ئەمەش بەهۆی پێکانی ئەم یاریزانانە کە لە ناکاو بوون.
- کومان لە دڵی بەرگری تەنیا لینگلێتی هەیە و دەبێت دی یۆنگ لە دواوە یاری پێبکات.
- ئەمڕۆ یانەکە بۆ یاری دینامۆکێڤ سەفەری کێڤ دەکات.
- یانەی بەرشەلۆنە دەبێت جێگرەوەی هەردوو یاریزان پیکێ و رۆبێرتۆ قەرەبوو بکاتەوە.

سپۆرت:
- ناچارە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست.
- یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات گڕێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا بکات لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو.
- پیکێ 3 تا 6 مانگ دووردەکەوێتەوە و رۆبێرتۆ بۆ 2 مانگ.
- ریاڵ سۆسیداد 1-0 لە قادش دەباتەوە وبە تەنیا لە پێشەنگ دەمێنێتەوە.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



