خێرخوازان یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە هەڵەبجە دادەمەزرێنن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی پێداویستی زۆری ڕۆژانەی نەخۆشانی كۆرۆنا بە ئۆكسجین و هاوكات نەبوونی هیچ كارگەیەكی تایبەت بە بەرهەمهینانی ئۆكسجین، لەلایەن دوو خێرخوازی شارەكەوە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفاش دەڵێت: “لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاد لە دوو تۆن ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانی كۆرۆنا بەكاردەهێنین”.
د.ئاراس حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە لە شاری سلێمانییەوە ئۆكسجینمان بۆ ڕەوانە دەكرا بۆ نەخۆشەكانمان و هەندێك جاریش گرفتمان بۆ دروست دەبوو، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن دوو خێرخوازی شاری هەڵەبجەوە بڕیار درا بە دروستكردنی كارگەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا كە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە و لە زۆر كێشە و گرفت بەدوردەبین بە تایبەت لەڕووی دابینكردنی ئۆكسجینی پێویست بۆ نەخۆشخانەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی ڕابردوودا لە شاری سلێمانییەوە بە تەنكەر ئۆكسجینمان بۆ دەهات بۆ هەر تۆنێكیش بە بڕی 550 هەزار دینار ئۆكسجینمان كڕیوە، هاوكات ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە لەماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە دوو تۆن ئۆكسجین بۆ نەخۆشەكانمان بەكاردەهێنین، بۆیە بە كردنەوەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە هەڵەبجە دەتوانین زیاتر دەستكراوە بین و گرفتی نەمانی ئۆكسجینمان نەمێنێت.
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە تووشبووان و گیانلەدەستدان لە شاری هەڵەبجە تا ئێستا دوو هەزار و 959 كەس تووشی كۆرۆنا بوون دوو هەزار و 725 كەس چاكبوونەتەوە 128 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 106 كەسیش لەژێر چارەسەردان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش



