
دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNNsport
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( دووشه‌ممه 23/11/2020 ) ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد كه یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك و به به‌شداری (18) یانه سازیكردووه و له ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م بەمشێوەیە بوو.
حه‌ویجه – دووبز 3-1 گۆڵ
داقووق – باباگوڕگوڕ سفر – سفر
قه ڵعه – سۆلاڤی نوێ 1- 4 گۆڵ .
سه‌باره‌ت خوله‌كه زیاد قادر لە راگه‌یاندنی یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه 18 یانه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و دابه‌شكراون بە سه‌ر سێ گرووپ و ركابه‌رییه‌كانیان به شێوازی خول له یه‌ك قۆناغدا به‌رێوه‌ده‌چن”.
هه‌روه‌ها وتی:” یه‌كه‌م و دووه‌می گرووپه‌كان وه‌كوو یانه‌ی ئاستی یه‌كه‌م پۆلێن ده‌كرێت و یانه‌كانی تر به ئاستی دووەم پۆلێن ده‌كرێن”.
له كۆتاییدا وتیشی:” دوو یانه له یانه‌كانی ئاستی یه‌كه‌م سه‌ر ده‌كه‌ون بۆ ركابه‌رییه‌كانی گروپی یانه‌كانی باكووری خولی پله یه‌كی عێراق “.
گرووپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن :
گرووپی یه‌كه‌م (قه‌ڵعه ، مووسه‌ڵا ، شۆریجه ، سۆلافی نوێ ، پێشه‌وا ، ئه‌خا ) .
گرووپی دووه‌م (داقووق ، دووز ، له‌یلان ، باباگوڕ ، ئاڵتوون كۆپری ، كه‌یوان ) .
گرووپی سێیه‌م (حه‌ویجه ، خاك ، دووبز ، سۆلاڤ ، تازه ، ئاشتی ).

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



