ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق وردەکاری رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا ئاشکرا دەکات

رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێم وتورکیا
SNN
عەبدولهادی موحان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: نەوتی عێراق لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە دراوە بە تورکیا و رۆژانە تەنیا بۆیەک بەرمیل نەوت 10 دۆلار لە تورکیا وەردەگیرێت.
موحان راشیگەیاند” له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و شوێنی نادیار ده‌گوازرێته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌وتی عێراق بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به بارمته درابێت، توركیا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 10 دۆلار وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی عێراقیش له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای یاسایی له‌سه‌ر توركیا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماركردوه.
وتیشی “100 ملیار دۆلار له هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له بانكه‌كانی توركیا دانراون، به‌جۆرێك ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه رۆژانه 450 بۆ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا له هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌مه‌ش رۆژانه توركیا 40 ملیۆن دۆلار قازانج له هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، “گرێبه‌سته‌كانی هاوبه‌شی نه‌وت ناده‌ستورین كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه كراون، له‌كاتێكدا هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه بچێته ناو گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



