جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە: مووچەی مامۆستایان دابیننەكرێت نابێت خوێندن دەستپێبکاتەوە

ـ بە بەشداری دەیان ھەزار قوتابی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی، تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. ( Feriq Fereç - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات بە ڕەوای نابینم مووچەی مامۆستایان دابیننەكرێت و داوای ئەوەیان لێبكرێت دەست بەپرۆسەی خوێندن بكەنەوە، لە كاتێكدا باروگوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران زۆر خراپە بۆیە هەتا مووچەی مامۆستایان دابیننەكرێت بایكۆت بەردەوام دەبێت و خوێندن دەستپێناكاتەوە.
موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەوەی ئێستا وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لێوە دەكەن كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكارە بۆ ئەوەی كە نەتواندرێت پرۆسەی خوێندن دەستپێنەكاتەوە، بەڵام لەڕاستیدا لە پاڵ مەترسی كۆرۆنا نەبوونی مووچە و خراپی باری گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران هۆكاری سەرەكییە و ئەمەشمان بە بەرپرسانی هەردوو وەزارەت ڕاگەیاندووە كە دەبێت لە خەمی مووچەی مامۆستایاندا بن پێش ئەوەی لە خەمی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندندابن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی من بۆخۆم لەسەری پێداگرم بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دابینكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانە، چونكە خوێندن لە ناو كەمپەس لەدەرەوەی كەمپەس و بە ئۆنلاین و ئەلیكترۆنیش ئەگەر مامۆستا مووچەی بۆ دابیننەكرێت بە ڕەوای نابینم داوای هیچ ئەركێكی لێبكرێت و پابەند بكرێت بە دەوامكردنەوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك مامۆستایان باری گوزەرانیان تەواو خراپە و مافەكانیان زەوتكراوە ئەمە جێگەی نیگەرانی ئێمەیە پێمان وایە دەبێت حكومەت لە قۆناغی یەكەمدا بیر لە دابینكردنی مووچە بكاتەوە تا ئەوەندە بیر لە دەستپێكردنەوەی خوێندن بكاتەوە، چونكە ئەگەر مووچەی مامۆستایان دابیننەكرێت بە دڵنیاییەوە بایكۆت بەردەوام دەبێت و پرۆسەی خوێندنیش بە ئاراستە تەندروستەكەی دەستپێناكاتەوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



